جەلەولا.. لە دوێنێوە پێنج ھێرشی داعش تێکشکێندراون
بەرپرسی لقی پازدەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بۆ kdp.infoگوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ھێزی پێشمەرگە ھێرشی کردە سەر ئەو گەڕەکانی لە دەست داعشدا بوون و کۆنترۆلی کردن، بەڵام دواتر بە ھۆی چەند ھەڵەیەکەوە کشانەوە، لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ، داعش پێنج جار ھێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام ھێرشەکانیان تێکشکێندراون.
بەرپرسی لقی پازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین زیاتر گوتی، لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەدا تەنیا پێشمەرگەیەک بریندار بووە و، ئەگەری ئەوە ھەیە دووبارە جەلەولا لە داعش پاک بکرێتەوە و پلان بۆ ئەو مەبەستە ھەیە.
