سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان دێته ده‌نگ داواكاره موسڵمانان ئه‌م سووكایه‌تییه گه‌وره‌یه قبووڵ نه‌كه‌ن
زۆر بە توندی ئیدانەی تەقاندنەوەی مەزارگەی پێغەمبەر و پیاوچاك و شوێنە پیرۆزەكان و ئەم ڕەفتارە نامەدەنی و بەدڕەوشتییە دەكەین كە چەكدارە تیرۆریستەكان لەدژی ئایینە ئاسمانییەكان و كولتوور و مێژوو و پیرۆزییەكانی خەڵك ئەنجامی دەدەن. ئومێدەوارم موسلمانانی ڕاستەقینە ئەم سووكایەتییە گەورەیە قبووڵ نەكەن و دەبێ تیرۆریستان باجی ئەم تاوانە گەورەیەیان بدەن.
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
26ـی 7ـی 2014
