داعش مه‌زارگه‌یه‌ك ده‌ته‌قێننه‌وه‌

داعش مه‌زارگه‌یه‌ك ده‌ته‌قێننه‌وه‌
مه‌زارگه‌ی شێخ سالح كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك گوندی حه‌فته‌خار و ته‌ل حه‌مه‌دی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی داقوق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.



ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تیرۆریستان چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر داقوق، كه‌دانیشتوانی داقوق زۆربه‌ی توركمانی شیعه‌ مه‌زهه‌بن، دوای بڕیاری هاتنی چه‌كدارانی شیعه‌ بۆناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنی مه‌زارگه‌ی شیعه‌كان ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ دیووه‌.
Top