رۆژی شه‌ممه مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2014، ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
هاوكات به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا، ده‌ڵێت: "رۆژی شه‌ممه 26/7/2014 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا".
ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌ت داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری وه‌زاره‌ت و ته‌واوی ژمێریاری زانكۆ و په‌یمانگاو داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت ده‌كات، رۆژی شه‌ممه له فه‌رمانگه‌كانیان ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاری پێویست بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی".
خه‌ندان
