هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گۆڕدرێت
به‌پێی راپۆرتێكی تایبه‌ت چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بابه‌تی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ناو حكومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ده‌ستهه‌ڵده‌گرێت له په‌شیمانكردنه‌وه‌ی كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌مریكا ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته شاراوه‌كانی خۆی، به‌واتای ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خوازیارن نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكڕن داوای ئامۆژگاری و رێنیشانده‌رییه‌ك له ئه‌مریكا بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌مریكا ئه‌و رێوشوێنه یاساییانه‌یان به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه حكومه‌تی عیراق له كاتی كڕینی نه‌وتی هه‌رێمدا به‌رامبه‌ریان ده‌یگرێته به‌ر، به‌ڵام بڕیارێك ده‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌مریكا واز له‌وه‌بهێنێت كه كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكرێت و ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ بنێرێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه پیشه‌سازییه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ئه‌م راپۆرتانه دروست ده‌رچن ئه‌وا كۆمپانیا بچووكه‌كانی بازرگانی نه‌وت به یه‌ك دوو باردۆخه‌كه تاقیده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به ململانێیه‌كی كه‌م توانییان باره نه‌وته‌كانیان بفرۆشن ئه‌وا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به توانای گشتی نه‌وتی خۆیه‌وه ده‌بێت یان یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له كۆتایی ساڵی داهاتوودا".
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت ئه‌وا پێده‌چێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بێت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا و نرخی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
سێ ساڵ له‌مه‌وپێش چه‌ندین گه‌وره كۆمپانیای بواری نه‌وتی ئه‌مریكی بۆ كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روویان له هه‌رێم كرد له‌وانه ئیكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن، له لایه‌ن به‌غداشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه لیستی ره‌شیان لێكرا، له‌كاتێكیشدا كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیكرد به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی هه‌ر كۆمپانیا و لایه‌نێكی كرد كه نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیایه‌كی یاسایی رۆژئاوایی به كرێ گرت.
شیكه‌ره‌وان و ده‌ستی كارانی نه‌وت ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی به‌غدای پته‌وكردبوو پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكابووه ته‌نانه‌ت له‌كاتی ده‌ستپێكردنی هه‌رێم به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌و كۆمپانیایانه‌ی كردووه كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن ده‌ست له‌كاكردن له هه‌رێم هه‌ڵبگرن، به‌رپرسانی ئه‌مریكاش به‌به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌موو فرۆشتنێكی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ربڕیوه.
له 21-ی ته‌مووزدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدگار ڤازكوێز به ۆڵ ستریت جۆرناڵی راگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاگاداركردنه‌وه‌ی كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێم ، له‌لای خۆشییه‌وه ئیمۆس هۆكستاین جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ دیبلۆماسییه‌تی وزه ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی ئه‌مریكا كه گوایه ئیتر كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێم ئاگادارناكه‌نه‌وه ده‌ڵێت:"سیاسته‌مان نه‌گۆڕاوه".
خه‌ندان
