گه‌ڕه‌كی ته‌جنید له‌ جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆل كرا

گه‌ڕه‌كی ته‌جنید له‌ جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆل كرا
ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر ئەو گەڕەكانەی كە لە شارەدێی جەلەولا لە دەست چەكدارانی داعشدا بوون و توانییان ئەو شارۆچكەیە بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ بكەن.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) گوتی، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر هەردوو گەڕەكی تەجنید و وەحدە كە لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدا بوون و توانییان كۆنتڕۆڵیان بكەن.

(كامەران محەممەد) ڕوونیشی كردەوە، لە ئێستادا تەنیا لە هەندێك شوێن تاك تاك چەكدار ماون و بە قەنناس تەقە دەكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە هەڵمەتێكی دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی پاكی بكەنەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا راشیگەیاند، لەو هێرشەدا پێشمەرگە دوو شەهید و ژمارەیەك برینداری هەیە و لە ریزەكانی چەكدارانی داعشیشدا كوژراو و بریندارێكی زۆر هەیە.




kdp.info
Top