ئاسایشی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە دەمانچەی تورکی و فیشەکەوە دەستگیر دەکات

ئاسایشی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە دەمانچەی تورکی و فیشەکەوە دەستگیر دەکات
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردنی کەسێک ڕادەگەیەنیت کەوا ھەستاوە بە ھێنانی ژمارەیەک دەمانچەی تورکی و فیشەک.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ھاتووە:"لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە قاچاخچێتی و ھێنان و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی ڕێپێنەدراو و بەڕێگای قاچاخ و نایاسایی ، لە ڕۆژی ٢٣/٧/٢٠١٤ لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە توانرا کەسێک بەناوی ( م،ر،ک ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٥٣ شارباژێر دەستگیربکەن کە دانیشتوی گەڕەکێکی ناوشاری سلێمانیە و پیشەی شۆفێرە لە یەکێک لەفەرمانگەکانی سلێمانی، بە تۆمەتی ئەوەی ناوبراو ھەستاوە بە ھێنانی ( ٤٦ ) دەمانچەی جۆری تورکی و دوو پاکەت فیشەک لە کەرکوکەوە بۆ سلێمانی بەقاچاخی و لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیدا شاردبونیەوە و بەنیازبوو لە ناوشاری سلێمانیدا بیانفرۆشێت بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە ( ٢١ ی چەک ) دەستگیرکراوە ڕووبەڕووی یاساکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
Top