لە كەركووك هێزە دوو سەد كەسیەكەی قواتی بەدر پێنج كەسیان ئێرانین
سەرچاوەیەكی لە ئاسایشی كەركووك بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " دەرنگانێكی شەوی 19ی تەمموز هێزێكی قوات بەدری سەر بەشیعە مەزهەبەكان گەیشتنە داقووق كە ژمارەی ئەو هێزە زیاتر لە 200 كەس پێكهاتبوون و پڕچەك و ئامادەكراون بۆ هەر هێرشێكی لەناكاو. بەهۆی ناڕەزایی دانیشتوانی شارۆچكەی داقووقەوە ئەو هێزە دوێنی 22ی تەمموز ئەو شارۆچكەیەیان چۆڵكرد و بەرەو شارەدێی لەیلان ڕۆیشتن".
گوتی " ئەو هێزە شیعە مەزهەبە ئێستا لە گوندی حوسێن ئیسلامی سەر بەشارەدێی لەلایلان جێگیر كراون لە نێو قوتابخانە و مزگەوتەكەی ئەو گوندە و بڕیارە ڕۆژی هەینی ئەو ناوچەیەش بەجێ بهێڵن و بەرەو شوێنێكی دیكە بڕۆن" .
ئاماژەی بەوەكرد " لەنێو ئەو هێزە 200 كەسیەی قواتی بەدردا 5 كەسی ئێرانی تێدایە كە سەر بەهێزەكانی قودسی ئێرانن و تایبەتن بەهێرشی دژە ئاسمانی بەوپێیەی ئەوانە ئامادەكراون" .
سەرچاوەكە ئاشكرایی كرد " ئەو هێزە لە ڕێگەی شاری سلێمانیەوە هاتوونەتە شاری كەركووك لە شەوی 19ی تەمموز و بەپاراستنی هێزێكی كوردی ڕەوانەی سنوری پارێزگای كەركووك كراون ".
