حكوومه‌تى هه‌رێم سوپاسى هاوكارییه‌كانى ئیمارات ده‌كات
له دیدارێكدا بارودۆخى په‌نابه‌رانى كوردى سووریا و ئاواره‌كانى ناوخۆى شاره‌كانى عیراق له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به ئیمارات كرد كه به پیر بانگه‌وازیى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه هاتووه و هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان كردووه، به تایبه‌تیش ڕۆڵى مانگى سوورى ئیماراتى له ئه‌نجامدانى چه‌ندین پڕۆژه‌ى خێرخوازى بۆ په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوخۆى عیراق له هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به كۆمه‌ك و هاوكاریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و هیواى خواست كه هه‌موو لایه‌ك وه‌ك ئیمارات ئاوڕ له په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بده‌نه‌وه و له‌م ئه‌ركه قورسه‌دا؛ هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن تا بتوانێت پێداویستییه‌كانى په‌نابه‌ران دابین بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تیش له بواره‌كانى بازرگانى وه وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه.
