لێدوانی وەزارەتی ئەوقاف لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن
مەریوان نەقشبەندی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی یەکشەممە کۆدەبینەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".
بەپێی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان "مانگی عەرەبی لەم مانگەدا یان 29 رۆژدەبێت یان 30 رۆژ و بە پێچەوانەی مانگی زایینی 31 رۆژ نابێت".
مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت بە پێی پێشبینیەکان و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت "پێمانوایە رۆژی دووشەممە 28-7-2014 یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت بە هۆی ئەوەی پێشتر دوو مانگی عەرەبی 30 رۆژ بووە و تاوەکوو ئێستاش نەبووە، کە سێ مانگ لە سەر یەک لە مانگەکانی عەرەبیدا 30 رۆژ بێت، بۆیە پێشبینی دەکەین ئەم مانگە رەمەزان 29 رۆژ بێت".
رووداو
