کەسوکاری شەھیدو بریندارەکان ھاوکاری دەکرێن
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە لیوای سێی گەرمیانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بریاریداوە بە پێدانی ھاوکاری ماددی بە کەسوکاری شەھیدەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس و ھەر ھێزێکی دیکەی کوردستان و ھەروەھا ئەو بریندارانەی کە لەمدواییەدا و لەپێناو بەرگری کردن لە خاکی نیشتمان و پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان لەشەڕ دژی چەکارانی داعش شەھیدو برینداربوون.
سەرچاوەکە وتیشی، بۆ ھەر شەھیدێک بڕی پێنج ملیۆن و ھەر بریندارێکیش یەک ملیۆن دینار دابینکرداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دابەشکردنی ئەو ھاوکارییە چەند لیژنەیەک لە ھێزە کوردستانیەکان پێکھێنراوە و لە ئێستادا لە سنووری گەرمیان لیژنەکان دەستیان بە دابەشکردنی ھاوکارییەکە کردووە.
لە درێژەی شەروپێکدادانەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش لە سنووری شارەدێی جەلەولا زیاتر لە ٥٠ کەس شەھیدو برینداربون کە زۆربەیان لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانن.
