یازدە وەزیر سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشكرا کردووە

یازدە وەزیر سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشكرا کردووە
دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند؛ فۆڕمی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكانی یازدە وەزیری کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بە دەست گەیشتووە.



فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی گشتی دەستپاكی لە ڕاگەیەنراوێک کە وێنەیەکی وەدەست پەیامنێر کەوتووە، ڕایگەیاند؛ هەتا ڕۆژی چوارشەممە(23/7/2014) فۆڕمی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكانی تایبەت بە یازدە وەزیری كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بەدەست گەیشتووە.



بە پێی راگەیەندراوەکە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزیری تەندروستی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزیری دارایی و ئابوری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزیری كارەبا،.وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار فۆرمی ئاشکرا کردنی سامانەکانیان پڕ کردۆتەوەو بۆ "فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت" لە دەستەی گشتی دەستپاکیان ناردووە.



دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بۆ خۆ پاراستن لە گەندەلی، فۆڕمی ئاشكراكردنی مۆلك و ماڵی بەرپرسان و پلە باڵاكانی دابەشكرد، بەڵام هەتا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لەو بەرپرس و پلە باڵایانە سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكرا نەكردووە.
Top