هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرانی سەر شەقام دەستی پێكرد
ڕائید كاروان خۆشناو بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرانی سەرشەقامیان دەست پێكردووە و ژمارەیەك لەو سواڵكەرانەیان قۆڵبەست كردووە كە لەسەر شەقامەكان سواڵ دەكەن و خەڵكیان جاڕس كردووە.
بە گوتەی خۆشناو، گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان دەرهەق بەو سواڵكەرانە زۆر بووە و سیمای پایتەختیشیان ناشرین كردووە، بۆیە داوا لە هاوشاریان دەكات، لە كاتی بینینی هەر سواڵكەرێك لەسەر شەقام و ترافیكلایتەكاندا، پەیوەندی بەو ژمارانەوە بكەن: (066134، 066135، 066137).
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
hewlerpolice@gmail.com
