مام جەلال چی بە نەوشیروان مستەفا گوتووە؟

 مام جەلال چی بە نەوشیروان مستەفا گوتووە؟
ئەمڕۆ سێشەممە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی بز‌ووتنەوەی گۆڕان بە یاوەری محەممەد تۆفیق رەحیم سەردانی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لە دەباشان.

محەممەد تۆفیق رەحیم، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای تەواوبوونی كۆوبوونەوەكەیان لەگەڵ تاڵەبانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە سەردانەكەی ئەمڕۆیان بۆ لای تاڵەبانی بە مەبەستی بەخێرهاتنەوە و هەواڵپرسینی تەندروستی بووە‌و گوتی "ئێمە خۆشحاڵ بووین بە باشبوونی تەندروستی و گەڕانەوەی بۆ كوردستان".

سەبارەت بە ناوەڕۆكی دیدارەكەیان، محەممەد تۆفیق رەحیم گوتی: "باسی زۆر بە سەرهات و رووداوی مێژوویی‌و رابردوومان كرد ‌و سەردانێكی خۆش و دۆستانە بوو، هەر دوولامان خۆشحاڵ بووین بەم دیدارە".

محەممەد تۆفیق رەحیم گوتیشی "هەروەكو هەموو جاران مام جەلال بە (كاكە نەوە) بانگی كاك نەوشیروانی كرد، كە ئەو نازناوە لە سەردەمی شاخەوە مام جەلال بۆ كاك نەوشیروانی بەكارهێناوە‌و ئەمڕۆش بە هەمان ئەو ناوە بانگی كرد".










رووداو
Top