هێزە 200 كەسیەكەی قواتی بەدر، داقووقیان چۆڵكرد
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی داقووق، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: "دوای دەرنگانێكی شەوی 19 ئەم مانگە هێزێكی قوات بەدری سەر بە شیعە مەزهەبەكان گەیشتنە داقووق كە ژمارەی ئەو هێزە 200 كەس دەبوون و پڕچەك و ئامادەكراون بۆ هەر هێرشێك لەلایەن هێزێكی كوردیەوە هێنرابوون و لە شارۆچكەی داقووق لە ناوچەی ئیمام جێگیر كرابوون .
سەرچاوەکە گوتی: " دوای فشارێكی زۆری ئەو هێزە ئەمنیانەی كە ئاگاداری هاتنی هێزەکە نەبوون و فشاری هاووڵاتیان كە ئەگەر چۆڵی نەكەن خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ شارۆچكەكەیان چۆڵ كردوو بەروشوێنێكی نادیار بەڕێكەوتن.
