ڕێگای نێوان حەویجە و كەركووك كرایەوە
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دەست پەیامنێر گەیشتوون، بە هەوڵی سەرۆك هۆز و كەسایەتیە عەرەبەکانی سنوورەکە شەڕەكە هێور بۆتەوەو هێزە ئەمنیەكانی كەركووكە ئەمڕۆ ڕێگەی نێوان کەرکوک و حەویجەیان کردەوەو هاتووچۆ ئاسایی بۆتەوە .
جێگەی باسە بۆ هێور كردنەوەی ئەو شەڕە و بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە، بەشدار ئیسماعیل نێردراوی سەرۆك بارزانی لە كەركووك چەندین دانیشتنی لەگەڵ سەرۆك هۆزی عەرەبەکان لەو سنورە ئەنجامدا و دواتر سەرۆك هۆزەكان وكەسایەتییە عەرەبەکان بەڵێنیان دا چیتر ڕێگە بەكاری تێكدەرانە نەدەن و ڕێز لەو پەیوەندییە بگرن کە ٢٠٠ ساڵە لە نێوان كورد عەرەب لەم ناوچەیە هەیە و هیچ لیكترازانێك لە نێویاندا دروست نەبێت.
