یەکێتی ئەمڕۆ یەکلای دەکاتەوە.. ئارێز عەبدوڵلا: بە یەک کاندید دەچینە بەغدا

 یەکێتی ئەمڕۆ یەکلای دەکاتەوە.. ئارێز عەبدوڵلا: بە یەک کاندید دەچینە بەغدا
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا سەرۆككۆماری عێراق هەڵبژێردێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، سبەی كورد تەنیا یەك كاندیدی بۆ ئەو پۆستە دەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (ئارێز عەبدوڵڵا) بە kdp.infoـی راگەیاند، بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت، بۆ ئەم مەبەستەیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەریەكە لە (د. فوئاد مەعسووم) و (د. بەرهەم ساڵح)ـی كاندید كردووە و تا سبەی یەكێك لەوانە یەكلا دەكرێتەوە و دەبێتە كاندیدی كورد بۆ ئەو پۆستە.

(ئارێز عەبدوڵڵا) گوتیشی، پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بۆ كورد یەكلا بووەتەوە و لە كۆبوونەوەی سبەیشدا كاندیدی كورد دەردەچێت، چونكە كورد دەنگی بە سەرۆكی پەرلەمان داوە و ئەوانیش دەنگ بە كاندیدی كورد دەدەن و پۆستەكان بە رێككەوتن دابەش كراون.

سەبارەت بەو ژمارە زۆرەی كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كاندید كردووە، (ئارێز) رایگەیاند، هیچ كاریگەرییەكی نابێت، چونكە ئەو پۆستە بۆ كورد یەكلا بووەتەوە، ئەوانەی كە خۆیشیان كاندید كردووە، هەندێك بۆ ناوبانگە و هەندێكیش بۆ كێشەنانەوەیە، ئەگەر نا ئەمە مافی كوردە.
Top