بە دۆلار دەبێت.. ڕەنگە پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بدرێت

 بە دۆلار دەبێت.. ڕەنگە پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بدرێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەگەرێکی زۆر ھەیە پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بدرێت و، مووچکەش بە دۆلار بێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (باپیر کامەلا) بۆ kdp.infoگوتی: "ئەمڕۆ سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد بۆ پیرۆزباییکردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی سەردانەکەدا داوا لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا، کە مووچەی فەرمانبەران پێش جەژن بدرێت، تارادەیەک وەڵامەکە دڵخۆشکەر بوو، بەڵام ئەگەر میکانیزمی دابەشکردنەکە دوا بخرێت گەرنا پارەکە ئامادەیە."

(باپیر کامەلا) روونیشی کردەوە، "یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنەکەیش ئەوەیە کە ئەو پارەی بۆ حکوومەتی ھەرێم دێت دۆلارە، بۆیە تا بە دینار دەگۆڕدرێت کاتی دەوێت، بەڵام ڕەنگە بە هۆی کەمیی کاتەوە بۆ گۆرینی، مووچە بە دۆلار مووچە بدرێت."

زیاتر گوتی، "ئومێدێکی زۆرمان ھەیە پێش جەژن، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بدرێت."
Top