داعش هەرەشە لە کوردەکانی نیشتەجێی موسڵ دەکات
سەعید مەموزینی، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتی لە موسڵ بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: " دوای ئەوەی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە هۆشداری دەرێتە هاوولاتیانی مەسیحی نیشتەجی پارێزگای موسڵ كە بێنە سەر ئاینی ئیسلام یان باج و خەراج بدەن یان دەبێت چاوەرانی مەرگ بە شمشێری چەكدارانی داعش بن، ئەمرۆ هەمان سینارێو دووبارە بوویەوە و بە نامە هۆشداری درایە ( 100 ) خانەوادەی كورد كە ئەگەر شارەكە بە جێ نەهێلن رووبەرووی كوشتن و تیرۆر دەبنەوە".
ناوبراو گوتی: چەكدارانی داعش لە پارێزگای موسڵ تەماشای ئەو كوردانە بە چاوی كافر و خوا نەناس ئەكات بۆیە زۆر جارە پەلاماری سەر ماڵ و حالیان دەدات و كەلوپەلیان بە تاڵان ئەبات بە بیانوی ئەوەی كە پێشمەرگەی كوردە دژی ئێمە دەجەنگێت .
بەرپرسەكەی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 14 گوتیشی: ژمارێك خانەوادە مالەكانی خۆیان جێهیشتووە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و گوتیان، داعش پێمان دەڵێت ئێوە كوردن و خوا نەناسن ، ئەم پارێزگایە هی ویلایەتی ئیسلامی یە نابێت ئێوە تێیدا بژین و هەر كەسێكیش نەڕوات و بمێنێتەوە ئەو خۆی لە گیانی بەرپرسیار دەبێت.
مەموزینی ووتیشی هەر ئەمرۆ لە گەرەكی شوهەدا، دوو هاووڵاتی توركانمانی شیعە مەزهەب بە ناوەكانی ( عباس فازل ) و ( حسن نجیب ) لە لایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراو تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە .
ووتیشی كەمێك بەر لە ئیستا لە لایەن داعشەوە سەرۆكایەتی زانكوی موسڵ ئاگەدار كراوەتەوە لەگەل دەستپێكردنەوەی دوامی زانكۆ نابێت قۆتابی بۆ كولیژی هونەرەجوانەكان و یاسا وەربگیرێت و ئەو دوو بەشەش دەبێ بە تەواوی دابخرێت .
