بڕیاره له‌یلا زانا و سرى سوره‌یا سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆك مام جه‌لال بكه‌ن
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى ئاماژه‌یان پێكردووه له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ى كورد له توركیا په‌یامێكى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌یان پێیه و بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كۆببنه‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه .
رۆژى چوارشه‌ممه‌ش سه‌ردانى سه‌رۆك مام جه‌لال له سلێمانى بكه‌ن و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بكه‌ن و له بارى ته‌ندروستى بپرسن .
