یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دوو كاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق دیارى كردووه ئه‌وانیش به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد مه‌عسومن. له‌وباره‌وه به گوێره‌ى هه‌واڵێكى پى ی‌و كه‌ى میدیا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دوای دوو رۆژ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاندیدكردنی پاڵێوراوانی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌رئه‌نجام بڕیاردرا هه‌ردوو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بن بۆ ئه‌و پۆسته.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و بڕیاره ئاگادار كراونه‌ته‌وه.