سبه‌ینى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى پرۆژه‌ى بودجه‌ى حزبه‌كان و كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له بانگهێشتێكدا داواى له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كردووه كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه سه‌عات یازده‌ى به‌یانى ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بن .
به پێى به‌رنامه‌ى كاریش دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مان وێڕاى تاوتوێكردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى حزبه‌كان و كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له كوردستان چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ش له خۆ ده‌گرێت .
