رووداوی هاتووچۆ لە بەردەڕەش ٧ کۆژراو و برینداری لێکەوتەوە
سعید عبدالله انور ئەفسەری بنكەی هاتووچۆ روڤیا، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: كەمێك پیش ئیستا لە سەر شەقامی سەرەكی نێوان بەردەرەش _ رۆڤیا لە ئەنجامی پێكدانی دوو ئوتومبیل یەكەمیان لە جۆری " گلایزەر تایبەت" و " كرۆلە تەكسی " 2 هاولاتی گیان لە دەستدا و 5 تریش بریندار بووە.
ناوبراو گوتی: بەشێك لە بریندارەكان برینەكانیان سەخت بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چاەسەر گوازرانەوە بۆ بنكەی تەندروستی بەردەرەش . تەرمی دوو مردووەكەش رەوانەی پزیشكی دادیی كران لە ئاكرێ بە مەبەستی توێكاری پزیشكی .
سعید عبدالله ووتیش هۆكاری رووداوەكەی بۆ چەند ئەگەرێك گەراندەوە تیژ لێخورینی و پێگیر نەبوونی یەكێك لە شوفێرەكان بە رێنمای و یاساكانی هاتوچوو و یەك ساید رێگا و قەلەبالغێكی زۆر لەو رێگایە ،چونكە رێگای بەستنەوەی دهۆكە بە هەولێری پایتەخت.
