مه‌سرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژی تیرۆره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا
راشیگه‌یاند كه سووپای عێراقی ناتوانێت پاشه‌كشه به گرووپه چه‌كداره‌كان بكات به بێ هاوكاری ده‌ره‌كی، كه‌چی ئه‌و لایه‌نانه‌ش تا ئێستا جددی نین له هاوكاری كردنی سووپای عێراق.
له دیمانه‌یه‌ك له گه‌ل ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت ' سه‌ره‌ڕای ئارامی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆرن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێ هه‌ڵوێستی رۆژئاواش وا ده‌كات هه‌ر خۆیان به‌رپرسیارییه‌تی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵبگرن'.
راوێژكاری ئه‌نجوومـه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دوو ئه‌گه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م وڵاتانی رۆژئاوا 'ئه‌وان دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مه، یه‌كه‌میان ده‌توانن ئه‌وان بێن و لێره رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، یانیش ده‌توانن چاوه‌ڕوان بن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كانییان رووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه'.
سه‌باره‌ت به توانای سه‌ربازی داعش مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت 'ئێستا داعش چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی مۆدێرنی له‌به‌رده‌ست دایه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بتوانێت رووبه‌روویان بێته‌وه، پێویسته كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی باشتری له‌به‌ر ده‌ست بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن'.
له‌باره‌ی داوای هاوكاری سه‌ربازی له ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهانی مه‌سرور بارزانی ده‌لێت 'گفتوگۆمان له‌گه‌ل ئه‌مریكا و چه‌ند ولاتێكی ئه‌وروپیش كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ هاوكاریكرنی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی هاوكاری كردنی سه‌ربازی'. بارزانی پێیوایه ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) 'له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ كه‌متر له دوو هه‌زار كه‌س بوون، به‌ڵام به هێنانی چه‌كداری نوێ بۆ ناو ریزه‌كانیان، ئێستا ژماره‌یان ده‌گاته 12 هه‌زار'.
ئه‌وه‌ش له كاتێك دایه كه به‌رپرسانی عێراق ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش به 20 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنن. له‌باره‌ی توانانی چه‌كداره سووننیه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره داعش بارزانی ده‌ڵێت ' ئه‌و گرووپانه زۆر لاوازترن له داعش'.
بارزانی پێشنیاریش ده‌كات كه 'ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێز و عه‌شیره‌ته میانڕه‌وه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان له ده‌ستی داعش بپارێزن'.
سه‌رچاوه: باس نیوز
