سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌كانی شاری موسڵ ئه‌و شاره‌یان چۆڵكرد و هاتنه هه‌رێمی كوردستان
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم، مەریوان نەقشبەندی، ڕایگەیاند: ”دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو گروپه چه‌كداره تیرۆرستیه‌كان كه زیاتر له‌مانگێكه كۆنترۆڵی شاری موسڵیان كردووه، داوایان له‌مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و شاره كرد كه‌یان ببن به‌موسڵمان یان سه‌رانه بده‌ن یان شاره‌كه به‌جێبێڵن سەرجەم مەسیحیەکانی شاری موسڵ روویان کردە هەرێمی کوردستان."
مەریوان نەقشبەندی گوتی: ”سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌كانی شاری موسڵ بژارده‌ی سێیه‌میان لە‌لاپه‌سه‌ند بووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێبدرێ، هیچ شتێك له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا گیراوه، سه‌رجه‌میان هاتنه هه‌رێمی كوردستان كه‌ژماره‌یان زیاتر له 250خێزانه و به‌سه‌ر ناوچه‌جیاجیاكانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و دهۆكدا دابه‌شبوون و ئێستا هیچ خانه‌واده‌یه‌كی مه‌سیحی له‌موسڵ نه‌ماوه”.
نەقشبەندی هەروەها گوتی: بۆ دڵنیابون له‌ره‌وشی ئه‌م ئاواره مه‌سیحیانه و چۆنێتی هاوكاریكردنیان ئه‌مرۆ به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی(تلكێف)ده‌كات. وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی گروپه تیرۆرستیه‌كانی موسڵ ده‌كات و داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌هانای ئه‌م ئاواره مه‌سیحیانه و هه‌موو ئاواره‌كانی دیكه‌ی عیراقه‌وه بچن”.
