مام جەلال گەیشتەوە سلێمانی
مام جەلال لە فڕۆكەخانە تەنیا لەلایەن خانەوادەكەیەوە پێشوازیی لێكرا، ئەوەش وەك قوباد تاڵەبانی كوڕی گوتی لەسەر داوای خۆی بووە.
بڕیارە تاڵەبانی بۆ حەوانەوە بچێتەوە ماڵەكەی خۆی لە دەباشان و دواتر ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەوێ دەچنە سەردانیكردنی.
رووداو
