مام جەلال بەرەو کوردستان گەڕایەوە

مام جەلال بەرەو کوردستان گەڕایەوە
مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای نزیکەی ساڵێک و حەوت مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، چەند ساتێک لەمەوبەر بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت.



دوێنێ هەینی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەغدا رایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق لەو نەخۆشخانەیەی کە لە ئەڵمانیا تێیدا چارەسەر دەکرا، بەرەو عێراق دەگەڕێتەوە.



دوای ئەم راگەیەنراوە، بنەماڵەی تاڵەبانی و سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی هەواڵەکەیان پشت‌ڕاست کردەوە و رایانگەیاند، لە سەر داوای مام جەلال لە کاتی گەیشتنەوەی بۆ کوردستان، رێوڕەسمی فەرمیی پێشوازی کردنی بەڕێوە ناچیت.



پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چەند وێنەیەکی نوێی مام جەلال لە لایەن برازاکەی، ئازا شێخ جەنگیەوە بڵاو کرایەوە.






PNA
Top