هێزێكی 200 كەسی قواتی بەدری شیعەكان گەیشتنە شارۆچكەی داقووق

هێزێكی 200 كەسی قواتی بەدری شیعەكان گەیشتنە شارۆچكەی داقووق
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە داقووق ڕایگەیاند: " درەنگانێكی ئەم شەم هێزێكی شیعە مەزهەبەكان بە پاسەوانی هێزە ئەمنیەكانی، گەیشتنە شارۆچكە داقووق و لەوێ جێگر كراون " .



سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی داقووق، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دەرنگانێكی شەوی 18 لە سەر 19ی تەمموز هێزێكی قوات بەدری سەر بەشیعە مەزهەبەكانی گەیشتنە داقووق كە ژمارەی ئەو هێزە زیاتر لە 200 كەس دەبن و پڕچەك و ئامادەكراون بۆ هەر هێرشێك و لەچەند ڕۆژێكی دیكە ئۆتۆمبێلێشیان بۆ دێت و ماوەی دوو ڕۆژ لە شارۆچكەیە دەمێننەوە و دواتر بڕیارە بۆ شارەدێی ئامرلی یاخود گوندی بەشیر بچن بۆ شەڕی داعش .

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد " ئەو هێزە لە ڕێگەی شاری سلێمانیەوە هاتونەتە شاری كەركووك و دواتر ڕەوانەی شارۆچكەی داقووق كراون و ئێستا جێگر كراون لەو شارۆچكەیە بەم شێوەیەیش ئەم شارۆچكە دەبێتە جێگەی مەترسی لەبەرئەوەی گومان دەكرێت تیرۆریستانی داعش هێرشی چەكداری بۆ بكەن یاخود ئەو هێزەی هاتووە پەلاماری داعش بدات ئەوە بێگومان شەڕ لەم ناوچەیە دروست دەبێت .
Top