نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كۆمیسارى باڵاىUNCHR كرد
له دیدارێكدا به‌ڕێز گوتهرز سوپاس و پێزانینىUNHCR و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه ده‌رگاكانى به ڕووى په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانى ناوخۆى عیراقدا كردووه‌ته‌وه و ئارامى و ئاسایشى بۆ دابین كردوون و هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى پێویستى پێشكه‌ش كردوون، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى ستایش و پێزانینى ڕێكخراوه‌كه‌یان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازى، هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى پێشكه‌ش به ته‌واوى په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانى ناوخۆى عیراق كردووه و ئه‌وه‌ى له توانیادا بووبێت هیچ درێغییهكى نه‌كردووه و ناكات، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ره و بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێویست هاوكارى و یارمه‌تیى هه‌مووان بكرێت، ده‌بێ حكوومه‌تى عیراق به پله‌ى یه‌كه‌م و دواى ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌م كه‌یسه‌دا به‌رپرسیاریه‌تیى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هاوكارى و یارمه‌تیى جددییان بده‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئێن جى ئۆ ناوخۆیى و جیهانییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بتوانن باشترین خزمه‌ت له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكه‌ن و كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كان بگه‌یه‌ننه خێوه‌تگا و كه‌مپه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
