داعش مزگەوتێکیان لەموسل تەقاندەوە
غیاس سورچى ئەندامى لێژنەى ئەمنى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لە سنورى پاریزگاى موسڵ بە ( ئاژانسى هەوالى پەیامنێر) راگەیاند: چەکدارانى داعش هەلدەکوتنە سەر مزگەوتێکى شیعەکان بە ناوى ( ساد ) لە ناوچەى بەعویزە لە سنورى پارێزگاى موسڵ .
گوتیشى لەگەل تەقینەوەى مزگەوتەکە ژمارەیەک خانووى نزیک ئەو شوێنە خاپور بوون، هیچ زیانى گیانى نەبوو بە هۆى ئەوەى کە پیشتر لە لایەن داعشەوە هاولاتیانى ئەو مالانە ئاگەدار کرابوونەوە کە کارى وا ئەنجام دەدرێت .
جێگەى باسە دواى کونترۆل کردانى شارى موسڵ لە لایەن داعشەوە تەقاندنەوەى مەزارگە و مزگەوت و پەیکەرى هونەرمەند و کەسە ناودارەکانى شارەکە روو لە زیاد بوون دەکات .
