دووز ... چوار تیرۆریستى داعش لە ئامرلى کوژرا
سەرچاوەیەکى ئەمنى لەشارۆچکەى دووز بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى ڕاگەیاند " تیرۆریستانى سەر بەدەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام داعش لە چەند شوێنێکەوە هێرش دەکەنە سەر شارەدێی ئامرلى بە هاوەن و چەکى دورهاوێش بۆ ئەوەى داگیرى بکەن بەڵام هێزەکانى ئەمنى لە و شارەدێیە وەڵامى تیرۆریستانى داعش دەدەنەوە لە ئەنجامى ئەو شەڕە 13 هاووڵاتى بریندار دەبێت و 4 تیرۆریستى داعش دەکوژرێت و یەکێکیان بە دیلى دەکەوێتە بەردەستى هێزە ئەمنیەکان .
جێگەى باسە تیرۆریستانى داعش چەند جارێکە هەوڵى داگیرکردنى ئەو شارەدێیە دەدەن بەهۆى ئەوەى زۆرى دانیشتوانەکەى تورکمانى شیعە مەزهەبن.
