پۆلیسى شارۆچکە و شارەدێیەکان و پێشمەرگە 10 داعشیان لەشەڕەکەى تەل وەرد کوشت
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە کەرکووک بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى ڕاگەیاند " دواى ئەوەى سەر لە بەیانى ئەمڕۆ تیرۆریستانى داعش لە گوندى تەل وەرد لە باشورى شارى کەرکووک دەستیان کرد بەهێرش کردن بۆسەر هێزەکانى پێشمەرگ و پۆلیسى شارۆچکە و شارەدێیەکانى کەرکووک 5 کەس لە هێزەکانى پۆلیسى شارۆچکە و شارەدێیەکان برینداربوون لە گەڵ برینداربوونى 4 پێشمەرگە لەو شەڕەدا کە تاکو ئێستا بەردەوامى هەیە .
سەرچاوەکە گووتى " هێزەکانى پێشمەرگە و پۆلیسى شارۆچکە و شارەدێیەکانى کەرکووک تاکو ئێستا 10 تیرۆریستى سەر بەگروپى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام داعش کوشتوە .
