قه‌ڵادزێ دژی داعش خۆپیشاندان ده‌كات
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كه، كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (16ی ته‌مموزی 2014) به سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیران و چالاكوانانی سنوری پشده‌ر، له باخی گشتی قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیایدا به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامار و كرده‌وانه ده‌كه‌ن كه ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دژ به كوردانی باشور و ڕۆژئاوای كوردستان به تایبه‌تی و، دژ به گه‌لانی تری ناوچه‌كه به گشتی ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه، كه تیایدا داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ده‌كرێت هه‌ڵوێستی جددی بنوێنن به‌رامبه‌ر كرداره‌كانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئه‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌ی قه‌ڵادزێ له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه هێرشێكی توند له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دژ به شاری كۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و، ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و كاولكاری بۆته‌وه، هاوكات له جه‌له‌ولا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باشوری كوردستانیش، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش بوونی هه‌یه و تائێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوون.
خه‌ندان
