پەرلەمان، ھاوکاریی ماددی بەسەر کەسوکاری پیشمەرگە شەھیدەکاندا دابەش دەکات

 پەرلەمان، ھاوکاریی ماددی بەسەر کەسوکاری پیشمەرگە شەھیدەکاندا دابەش دەکات
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پەرلەمانی کوردستان ھاوکاریی ماددی بنەماڵەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات و بڕی دووملیۆن دیناری بۆ هەر خێزانێک دیاری کردووە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان(نازم ھەرکی) رایگەیاند:پەرلەمانی کوردستان ھاوکاریی ماددیی بنەماڵەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات کە ژمارەیان 54بنەماڵەیە و بۆ ھەریەکەیشیان بڕی دوو ملیۆن دینار دیاری کراوە.

(نازم ھەرکی )گوتیشی: بۆ دابەشکردنی ئەو ھاوکارییە دوو لیژنە لە پەرلەمانتاران پێکھاتوون و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی ئەو ھاوکارییە دەکرێت.






kdp.info
Top