ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری: ئاگارداری سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له خواره‌وه ناویان هاتووه, له ڕۆژی شه‌ممه‌وه 2014/7/19 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران, وێڕای ئه‌وه‌ی كه شه‌ممه پشووی فه‌رمیه به‌ڵام بانكه‌كان و گه‌نجینه‌كان له ده‌وامی ئاسایی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن به هۆی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه
ده‌زگای گشتی ئاسایش, ئه‌نجومه‌نی ئاسایش, وه وه‌زاره‌ته‌كانی : پلان دانان, شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان, بازرگانی و پیشه‌سازی, ئه‌و قاف و كار‌و باری ئاینی, داد, گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن, كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی, ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون, ڕۆشنبیری و لاوان, دارایی و ئابووری, سامانه سروشتیه‌كان, وه هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی: مافی مرۆڤ, وه‌به‌رهێنان, ده‌ستپاكی, ژینگه, له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی و ناوچه كوردستانی یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
