پێشمەرگە یەکەی سەربازی تایبەت بە کەرکووک و موسڵ پێکدەهێنێ

 پێشمەرگە یەکەی سەربازی تایبەت بە کەرکووک و موسڵ پێکدەهێنێ
وەزارەتی پێشمەرگە پلانێک دادەنێت بۆ پێکهێنانی یەکەی سەربازی لە شارەکانی موسڵ و کەرکووک کە دانیشتوانی رەسەنی ئەو دوو شارە لەخۆبگرێ و سەر بە پێشمەرگە بێ.

عەمید هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"وەزارەتی پێشمەرگە پلانێکی هەیە بۆ پێکهێنانی یەکەی سەربازی لە شارەکانی موسڵ و کەرکووک، بەو مەرجەی ئەو یەکانە دانیشتوانی رەسەنی ئەو دوو شارە لەخۆبگرێ بۆ پاراستنی ئەو دوو شارە و سەر بە پێشمەرگە دەبن".

عەمید هەڵگورد گوتیشی "دەکرێ ئەو یەکانە سەربازانی سوپای عێراق لەخۆبگرن بە کورد و تورکمان و عەرەبەوە کە خەڵکی رەسەنی کەرکووک و موسڵن".

ئەمە لەکاتێکدایە شاری موسڵ و ناوچەیەکی زۆری پارێزگاکانی نەینەواو ئەنبار و چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعش و چەکدارانی سوننەدان.






رووداو
Top