سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەردۆغان كۆبوونەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەردۆغان كۆبوونەوە
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەجەبە تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیرانی توركیا دەستیپێكرد. لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی و ئەردۆغان تاوتوێی دوایین رەوشی عێراقی دوای داعش و پرسی وزە دەكەن. بڕیاریشە ئێوارە بەربانگێك لەسەر شەرەفی بارزانی سازبكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14 تەمموزی 2014، مەسعود بارزانی بەیاوەری شاندێك كە پێكهاتبوون لە فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ، مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە و جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە‌ سەردانی توركیای كرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆشكی چانكایا بارزانی لەگەڵ عەبدوڵڵا گیول، سەرۆككۆماری توركیا كۆبووەوە. بەپێی زانیارییەكانی رووداو، بارزانی و گیول دوایین پێشهات و رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردووە. هەروەها بابەتی وزەو پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیاش تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیان بووە.






رووداو
Top