عێراق دەوڵەتێكی فاشیل بوو ئێستا دەوڵەت نییە، نوێترین دەوڵەت لە جیهاندا دروست دەبێت ئەویش دەوڵەتی كوردستانە
هەروەها داڤید گوتی: ئیدارەی ئۆباما پێیوایە كە دەكرێت كێشەكانی عێراق لە ڕێی دامەزراندنی حكومەتی یەكڕیزی نیشتمانیەوە بێنە چارەسەركردن. ئەم قسەیەی ئەو دەیكات دە ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە. پێویستە واشنتۆن واقیعی نوێی عێراق لەبەرچاو بگرێت. لەبری هێوركردنەوەی دوژمنەكانی، پێویستە واشنتۆن كار لەگەڵ دۆستەكانیدا بكات. كوردەكان باشترین و دوایەمەین دۆستی ئەمریكان لە عێراقدا. لەبری ڕێگری كردن لە سەربەخۆیی كوردستان، پێویستە ئەمریكا جڵەوەكە بگرێتەدەست و هەماهەنگی بكات لە جاڕدانی سەربەخۆییدا.
شایانی باسە لە درێژەی دیدارەكەیدا فلیپس هەروەها گوتی: ئەمریكا چەندین هەڵەی كردووە. بەڵام ئەوە عێراقیەكانن كە عێراقیان لەدەست داوە. پێویست ناكات ئەمریكا كوردستان بباتەوە. چونكە حاڵی حازر دڵ و هۆشی كوردەكانی بەدەست هێناوە. ئەمریكیەكان و كوردەكانی عێراق بە ڕایەڵێكی قوڵ پێكەوەگرێدراون كە پایەكانی بریتین لە بەهاكان و بەرژەوەندیە هاوبەشەكان.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(985)
