سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆبووه‌وه
پاشان له یه‌كه‌مین چالاكیى سه‌ردانه‌كه‌یدا و له كۆشكى چانكایاى كۆمارى له لایه‌ن عه‌بدوڵلا گویل سه‌رۆك كۆمارى توركیا پێشوازیى لێكرا .
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسى ده‌كه‌ن له‌م دیداره‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا باس له ره‌وشى و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش ده‌كرێت .
وا بڕیاره دواتریش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه .
