سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 14.7.2014، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باشووری کوردستان سەردانی تورکیا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوایین رووداو و پێشهاتەکانی باشووری کوردستان و عێراق تاوتوێ بکات.

لەو سەردانەدا هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، رێباز محەممەد، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاوەری بارزانی دەکەن.





رووداو
Top