لە سەعدییە پێنج ئەندامی داعش کوژران

لە سەعدییە پێنج ئەندامی داعش کوژران
ئەمڕۆ لە بۆردومانێکی فرۆکەکانی ھێزی ئاسمانی عێراق، لە شارەدێی سەعدییە، پێنج ئەندامی داعش کوژران.



بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ، ئەمڕۆ لە نزیک شارەدێی سەعدییە لە کاتێکدا ژمارەیەک چەکدار لە ماڵێکدا کۆبوونەتەوە، فرۆکە چەنگییەکانی عێراق بۆردومانی ماڵەکەیان کردووە و لە ئاکامدا پێنج چەکدار کوژراون.



ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بۆردومانە بەپێی زانیاری ھەواڵگری ورد و دروست بووە لەسەر شوێنی ئەو چەکدارانە.



دوای ئەو رەوشە نالەبارەی چەند ناوچەیەکی عێراقی گرتەوە، شارەدێی سەعدییە کەوتە دەستی چەکدارانی داعشەوە و لە ئێستادا لەبەر ئەوەی ھیچ بەرپرسێکی حکومی و حزبی لەو ناوچەیە نەماون، بەدەستھێنانی زانیاری لەسەر شارەدێیەکە زۆر ئەستەم بووە.
Top