لە کۆیە شوێنەوارێكی بەردین دۆزرایەوە
سەركەوت سۆفی، بە پەیامنێری راگەیاند: لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كراینەوە كە بەردیكی شۆینەواری لە قەبرستانی كۆنی كۆیە هەیە كەلەسەرشیوەی حەوز دروست كراوە، بۆیە بڕیارماندا بەردەكە بگوزاینەوە شوێنەواری كۆیە بۆ ئەوەی لە فەوتان رزگاری بكەین.
سەركەوت سۆفی باسی لەوەشكرد كە ئێستا بەردەكە گوازراوەتەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوەی كردوە بۆ ئەوەی بزانن مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كەی و چ سەردەمێك و بۆچی بەكارهێندراوە.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان بەردەكە قورسـایی ( 6 تــا 7) تـــۆن كە میژوویەكی دێرینی هەیە لە دێر زەمانەوە كە زانست و تەكنەلۆژیـا زۆر زۆر ســادەو ســاكاربـووە وەسـتا و شـارەزای ئەوكات بە زەبـری چەكوش و قەلەم هەلیانكۆڵیوە و كردوەیانەتـە حەوزێك بۆ خزمەت كردن ئاویان تێكردووە ئـاویان لی خواردۆتـەوە .
