شه‌ڕی داعش له‌ عێراق زۆرترین زیانی به‌ مندالان گه‌یاندوه‌

شه‌ڕی داعش له‌ عێراق زۆرترین زیانی به‌ مندالان گه‌یاندوه‌
نزیكه‌ی نیوملیۆن كۆچبه‌ر له‌ ناوچه‌كانی عه‌ره‌ب نشین به‌ هوێ هێرشه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام داعش روویان كردووته‌ هه‌رێمی كردستان كه‌ زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و زیانه‌ هه‌ری گه‌وره‌كه‌ش به‌ر منداڵ و ئافرتان كه‌وتووه‌.

به‌ پێ زانیاریه‌كان 58 هه‌زار كه‌س له‌ ته‌له‌عفه‌ر روویان كردۆته‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان له‌ شه‌نگال كه‌ زۆربه‌یان منداڵن و له‌ ره‌ووشێكی زۆر ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و منداڵانه‌ له‌ ژێر گه‌رمایه‌كی زیاتر له‌ 45 پله‌ی گه‌رمی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و خێزانانه‌ له‌ مزگه‌وت، حوسێنییه‌، قوتابخانه‌، قه‌برستان و ژێر پڕده‌كانی سه‌ر رێگاكان ده‌ژین.
Top