پۆلیس وێنەی ژنە كوژراوەكەی هەولێر و بكوژەكەی بڵاوكردەوە
رائید كاروان عەبدولكەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوانبارەکە قوتابی قۆناخی 9ی بنەڕەتیە و دەرچووە بۆ 10ی ئامادەیی".
رائید كاروان هەروەها رایگەیاند "تاوانبارەکە ناوی (ر.ج.ع ) ویستوویەتی دەستدرێژی بكاتەسەر ژنەكە، ژنەكەش قبوڵی نەكردووە، بۆیە بە چەقۆ ژنەكەی كوشتووە، دواتریش کە منداڵەکە بینیویەتی و ناسیویەتی بەوپێیەی هاوسێ بوون بە چەقۆ منداڵەکەشی کوشتووە".
رووداو
