میكانیزمێكی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دادەنرێت
لای خۆیەوە وەزیری بارزگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ساماڵ سەردار) لەبارەی كۆبونەوەكەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "دەمانەوێت پلان و میكانیزمێك لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم و حكوومەتی عێراقدا سەبارەت بە چۆنیەتیی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم دابنێین".
گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆمان كرد و بۆچوونەكانمان لەسەر ئەو بابەتە گۆڕیوە".
