بەپەلە.. پێشمەرگە لە جەلەولا گەمارۆی داعشی دا

بەپەلە.. پێشمەرگە لە جەلەولا گەمارۆی داعشی دا
–بە پێی داوازانیارییەكان لەسەر شەروپێكدادانەكەی ئەمرۆی جەلەولا، ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و دەستگیركراون و هەروەها سێ پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە دە پێشمەرگەی دیكەش بریندارن. سەرچاوەیەكیش دەڵێت پێشمەرگە پێشڕەوی باشی كردووە و لە یەكێك لە گەرەكەكانیش داعشیان گەِماڕۆ داوە.



بەرپرسێكی پێشمەرگە لە جەلەولا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لەبەرەبەیانی ئەمرۆوە لە شارەدێی جەلەولا و شەروپێكدادانێكی قورس لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش دەستی پێكردووە و تاوەكو ئێستا چەند چەكدارێك كوژراون و هەروەها چەند چەكداری دیكەش كەقەناس بە دەستیان تێدایە دەستگیركراون.



سەرچاوەكە وتیشی، هاوكات هەر لە شەرەكەدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 10 پێشمەرگەی دیكەش بریندارن.



ئەوەشی خستەروو لە شەرەكەدا، هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەوی باشیان كردووە و توانیویانە بچنە پشتەوەی گەرەكی وەحدە كە چەكدارەكان تێدا شەر دەكەن و ئەو گەرەكە گەمارۆ بدەن و هەروەها لە گەرەكی جەماهیریش بە هەمان شێوە پێشرەوی باش كراوە و بریار وایە ناوچەكە لەو چەكدارانە پاكبكرێنەوە.



سەرچاوەكە ئاماژەشیدا، لە ئێستادا شەڕەكە تارادەیەك هێوربۆتەوە و ناوبەناو چەكدارەكان گولـلە هاوەن ئاراستە دەكەن و هێزەكانیش وەڵامیان دەدەنەوە.
Top