ئەو ماددە ناوکییانەی چەکداران دەستیان بەسەردا گرتووە، مەترسیدار نین

 ئەو ماددە ناوکییانەی چەکداران دەستیان بەسەردا گرتووە، مەترسیدار نین
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەو ماددە ناوکییانەی کە چەکداران لە عێراقدا دەستیان بەسەردا گرتووە، لە پلەی زۆر نزمدان و مەترسییان بەسەر ئاسایش و سەقامگیرییەوە نابێت.

عێراق، 8-ی ئەم مانگە بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند، "گرووپە تیرۆریستییەکان" دەستیان بەسەر ئەو ماددە ناوکییانەدا گرتووە کە لە زانکۆکانی باکووری وڵات بۆ توێژینەوەی زانستی کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

گوتەبێژ بە ناوی ئاژانسی وزەی ناوکییش دەڵێت، ئەوان (ئاژانسەکەیان) لە پێوەندیدایە تا زانیاریی زیاتر بەدەست بێنێت.

زیاتر گوتی "لەسەر بنەمای زانیارییە سەرەتاییەکان، پێمان وایە ئەو ماددانە لە پلەی نزمدان و نابن بە مەترسی بەسەر ئاساییش و سەقامگری یان بڵاوبوونەوەی ماددەی ناوکی."
Top