مه‌سرور بارزانی بۆ VGی نه‌روێژی: به‌رده‌وام فه‌رامۆشكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی یه‌ك كه‌س سه‌ره‌نجام حكوومه‌تێكی تایفی لێكهوتهوه
دەقی دیمانەکەی بەرێز " مه‌سرور بارزانی" لە خوارەوە بخوێننەوە:
ئایا زانیاریتان ده‌رباره‌ی چه‌كدارانی بیانی له‌ناو داعش هه‌یه، كه له عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن له نه‌رویژه‌وه هاتبن یا له‌باره‌ی چه‌كدارانی بیانیه‌وه كه له وڵاتانی سكهندناڤیا وه‌كو سوێد و دانیماركه‌وه هاتبن؟
مه‌سرور بارزانی: چه‌كدارانی بیانی له‌ناو داعشدا هه‌ن، سه‌ره‌تا بۆ شه‌ڕكردن هاتنه سوریا، ئێستاش زۆربه‌یان هاتوونه‌ته عێراق. ده‌رباره‌ی بوونی هاووڵاتیانی نه‌روێژی له‌ناو داعشدا زانیاری دیاریكراومان نییه، چونكه زۆربه‌یان ناسنامه‌ی خۆیان گۆڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه هه‌یه، كه هه‌ندێكیان له وڵاتانی سكهندناڤیاوه هاتوون.
ئایا زانیاری یا مهزهندهیهكتان له‌باره‌ی ژماره‌ی پیاوانی نه‌روێژی هه‌یه، كه له‌ناو داعش له عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن؟ ئایا چه‌كداری مێینه‌یان تێدایه؟
مه‌سرور بارزانی: زه‌حمه‌ته مه‌زه‌نده‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه بكه‌یت، كه ئێستا له عێراقدان، به‌ڵام زانیاریه‌كانمان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌دان چه‌كداری بیانی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كردووه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئه‌وڕووپاوه هاتوون. راپۆرته‌كانی به‌م دواییه، كه له لایه‌ن گرووپه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی یایته‌ختی وڵاتانی ئه‌وڕووپا ده‌كات.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه خه‌ته‌ره‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌یبینین، چییه؟
مه‌سرور بارزانی: ژماره‌یه‌ك هۆكار بوونه‌ته‌وه هۆی دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه شێواو و بێسه‌روبه‌ره له عێراق. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان پابه‌ندنه‌بوونی حكوومه‌ته به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانی هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه و به‌رده‌وامی فه‌رامۆشكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی یه‌ك كه‌س سه‌ره‌نجام حكوومه‌تێكی تایفی لێكهوتهوه.
له راستیدا عێراق ده‌وڵه‌تێكی فاشیله، گه‌نده‌ڵی، فه‌وزا و نه‌بوونی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان، بوونی ملیۆنان ئاواره له‌ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌رووی مه‌زه‌نده‌یه. به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له‌بری بانگه‌شه‌كردن بۆ یه‌كگرتوویی و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان، ده‌رگای خۆبه‌خشینی بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش كرده‌وه، له ئه‌نجامدا ملیشیای نوێ دروست بوون و له شه‌قامه‌كانی به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ری یاسای لاواز كرد و بووه هۆی خوێنڕشتن و بێسه‌روبه‌ری زیاتر. ئه‌مه ئه‌و عێراقه نییه، كه ئێمه له ساڵی 2003دا رازیبووین به‌وه‌ی ببینه به‌شێكی.
ئایا ئێوه پێشبینی ئه‌وه‌تان ده‌كرد داعش به‌و خێراییه له عێراق پێشڕه‌وی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی گرووپه‌كه كردی؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه چه‌ند مانگێك پێشتر حكوومه‌تی عێراقمان له‌باره‌ی تێكچوونی بارودۆخ له‌ناو موسڵ و ده‌وروبه‌ری و چالاكیه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێی له هۆشداری و ئاگاداركردنهكانمان نه‌گرت، شۆك و داڕووخان و ته‌سلیمبوونی سوپای عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له پێشڕه‌وی خێرای داعشدا.
داعش تا چه‌ند هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كوردستان هه‌یه؟
مه‌سروور بارزانی: گرنگه جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه داعش ته‌نها هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به نهروێژهوهش. داعش سوپا و پاره و تۆڕێكی هه‌یه بۆ هه‌ژاندنی پایته‌خته‌كانی ئه‌وڕووپا، به ته‌ئكید سه‌ركه‌وتنی داعش له عێراق كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات. ئه‌مڕۆ به‌هۆی بێتوانایی سوپا و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق، سنوورێكی هاوبه‌شمان به درێژایی 1000 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی تیرۆستی هه‌یه، كه تێكدانی ئه‌نجامداوه. جێگیركردنی پێشمه‌رگه‌ش بۆ پاراستنی سنووره‌كان و به‌رگریكردنه له كوردستاندا.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فرانس 24 دا باست له‌وه كرد، كه كوردستان ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆیه، ئایا ده‌كرێ به كورتی ئه‌وه‌مان بۆ روون بكه‌نه‌وه، كه كوردستان له چیدا له عێراق جودایه؟
مه‌سرور بارزانی: كوردستان دورگه‌یه‌كی سه‌قامگیره له‌ناو ده‌ریایه‌كی نا سه‌قامگیر و فه‌وزادا. ئێمه ئاسایشێكی به‌رچاومان بۆ هاووڵاتیانمان دابینكردووه، وێڕای ئاژاوه‌ی سوریا و ته‌قینه‌وه‌و هێرشی رۆژانه‌ی عێراق و ئێستاش بوونی ده‌وڵه‌تێكی نوێ، كه له لایه‌ن گرووپێكی تیرۆریستیه‌وه حكومڕان ده‌كرێ، ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر سنوورهكانماندان.
له‌رووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه له‌سه‌رووی عێراقین، وێڕای ئابلووقه‌ی دارایی، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێم و گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندراوه، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ره‌كان داهاتی هاووڵاتیان و ئاستی بژێوی له كوردستان له‌چاو عێراق به‌رزتره. عێراق یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترین و ناسه‌قامگیرترین وڵات، كوردستانیش باجی بوون به به‌شێك له عێراق ده‌دات.
ئێستا ئێمه دیموكراسیه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو پراكتیزه ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و لێبورده‌ییدا سه‌قامگیری سیاسیمان هه‌یه، نه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و پاكتاوكردنی یه‌كتر. له‌وه‌ش گرنگتر ئێمه له‌داكۆكیكردن له كولتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، كه چه‌ندین سه‌ده‌یه هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بین. ئێمه له كوردستان چاومان له ئاینده‌یه‌كی پڕشنگدارتره.
وه‌ك وڵاتێكی سه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆ كوردستان كه‌ی دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێ؟
مه‌سرور بارزانی: ئومێدهورارم كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ دان به كوردستاندا بنێ، ئه‌وكاته‌ی گه‌لی كورد بڕیاری له ریفراندۆمی نیشتمانی داهاتوو دا.
ئایا، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی كوردستان دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا شه‌ڕكردنی دژی داعش ئاسانتر ده‌بێ؟
مه‌سرور بارزانی: بێگومان، كوردستان له ده ساڵی رابردوودا بارمته‌ی حكوومه‌ت و سیسته‌مێكی فاشیل له عێراق بووه، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستاش پێویستی به به‌رنامه‌ی نوێ هه‌یه، چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌و عێراقه نوێیه هه‌مان ئه‌و خاكه نییه، كه پێش 9ی حوزه‌یران هه‌بوو. ئێستا عێراق له هه‌ر كاتێك زیاتر دابه‌ش بووه، بۆیه سووربوون له‌سه‌ر هه‌مان ستراكتوری سیاسی ته‌نها نا سه‌قامگیری و فه‌وزای نوێتر به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
پێویسته سه‌ركرده‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دان به‌وه‌دا بنێن، كه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پاش 2003 بۆ دامه‌زراندنی عێراقێكی فیدراڵ و هاوبه‌ش هه‌بوو، فه‌شه‌لی هێناوه. له‌راستیدا ئه‌م وڵاته له‌وه‌ته‌ی به نوێ دامه‌زراوه سه‌قامگیری به‌خۆوه نه‌بینیووه.
كوردستان پابه‌ند نییه شه‌ڕی گرووپێكی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی درێژه‌دان بێ به واقیع حالی عێراق. هه‌روه‌ها ناتوانرێ به بێ پشتیوانییه‌كی پراكتیكی داوا له ئێمه بكرێ شه‌ڕی گرووپێك بكه‌ین، كه به چه‌كی وێرانكه‌ر چه‌كداره( له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به عێراق درابوو).
