لە گەرمیان دوو تاوانباری ماددەی هۆشبەر حوكمدران

لە گەرمیان دوو تاوانباری ماددەی هۆشبەر حوكمدران
پاش ئەوەی لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانەوە، دوو كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران، هەردوو تۆمەتبارەكە پاش شاغ بونەتەوەی ئەو تاوانەی ئەنجامیانداوە بە سێ ساڵ زیندانی حوكمدران.



بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی گەرمیان، نەقیب عوسمان عەبدولكەریم بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش ئەوەی لە رۆژی 6/2/2014 لە لایەن هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە تۆمەتبارێك بە ناوی "س، ش، م" بە ڕەگەز كوردی رۆژهەڵات و دانیشتووی قەسری شیرین لە مەرزی پەروێزخان بە بڕی (50)حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ دەستگیركرا. پاش ئەوەی دۆسیەكەی لەگەڵ بەڵگەی تاوانەكەی خرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و هەروەها ناوبراویش دانی بە تاوانەكەی دانا, لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەركووك- گەرمیان بە پێی ماددەی (14/ب2) سزای(3)ساڵ زیندانی بۆ دەكرا.

نەقیب عوسمان ئاماژەشیدا، لە لایەكی ترەوە رۆژی 26/6/2014 بە هاوكاری هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت بەناوی "م، ر، ، ف" بەڕەگەز كوردی رۆژهەڵات كە بەمەبەستی كرێكاری هاتۆتە هەرێمی كوردستان و لە شاری هەڵەبجەی شەهید نیشتەجێبووە، ئەو تاوانبارە پێشتر لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان لە رۆژی17/2/2014 بە پێی ماددەی (14/ب2)بە شێوەی غیابی سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ دەركرابوو، ئەمرۆ هەردوو تاوانباری ناوبراو بە مەبەستی بە سەر بردنی ماوەی سزاكەیان ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.
Top