ئاگرێکی گەورە سنوری پێنجوینی گرتووتەوە

ئاگرێکی گەورە سنوری پێنجوینی گرتووتەوە
ئاگرێکی گەورەو بەرفراوان سنوری چەند گوندێکی ناحیەی گەرمکی سەربەقەزای پێنجوێنی گرتووتەوە بەوھۆیشەوە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری ھاووڵاتیان سوتاوە مەترسیش بۆسەر ژیانی چەند خێزانێکی کۆچەری دروستبووە.


بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان وژینگەی پێنجوێن نەقیب ئیسماعیل ئیبراھیم بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورەو بەرفراوان سنوری گوندەکانی ( چاژ و عەواڵان) سەربەناحیەی گەرمکی گرتوەتەوە بەردەوام لەفراوانبوندایە.


ڕونیشی کردەوە بەھۆی ئەوئاگرەوە ئۆتومبێلێکی بارھەڵگری ھاووڵاتیان سوتاوە لەھەمان کاتدا ژمارەیەک خێزانی کۆچەری لەنزیک ئاگرەکەوە نیشتەجێبون لەئەگەری زوو کۆنترۆڵ نەکردنی ئاگرەکەدا مەترسی بۆسەر ژیانی ئەو خێزانانە دروست دەبێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان وژینگەی پێنجوێن وتیشی تائێستا ھۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە لەھەمانکاتدا داواشی لە گوندنشینان و ھاووڵاتیانی سنورەکە کرد بچن بەدەم ھێزەکانیانەوە ڕێنمونیان بکەن بۆئەوەی بتوانن لەزوترین کاتدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن زیانی زیاتری لێنەکەوێتەوە
Top